کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازادیی ٧ چالاکی دەستبەسەر کراو لەهەوڵێر دەکات
15:58 - 22 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا روو لە لێپرسراوانی هەرێمی کوردستان داوای ئازادیی ئەو حەوت چالاکە کوردەی خەلکی کوردستانی ئیران دەکات کە لە هەولێر دەستبەسەر کراون.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دوهەمین بەیانیەی خۆی دا نیگەرانی خۆی لە درێژە پێدان لە دەستبەسەری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێ.
چەند چالاکی سیاسی کورد مستەفا شێخە،عەلی ئیسماعیل نیژاد،چیا مەلاک، پێشەوا عەلیپور، رامان پیرۆتی، ئامانج سەلەواتی و محەممەد فەرهادزادە ماوەی مانگێکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەریمی باشوری کوردستان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هەنگاوێک لە لایەن حکوومەتەوە بۆ ئازادیان نەنراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە هەڵسوکەوتی نایاسایی لەگەڵ ئەو گیراوانە کراوە و لە وەزعێکی نالەبار دانە ، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو مژارە دا لێپرسینەوەی لە بنەماڵەی ئەو گیراوانە کردووە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و خستونێتە ژێر فشار و وادیار دەکەوێ کە هێشتنەوەی ئەر گیراوانە لە گرتووخانەش بە پێی داخوازای ئێرانەوە بێت.
تا ئێستا چالاکی زۆر و بەردەوام لە پێناو ئازادکردنی ئەو گیراوانە ئەنجام دراوە و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بە کردەوەی هاوبەش و جیاواز خوازیاری ئازادکردنیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بونە. بەڵام هەتا ئێستاش دەزگا و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیێکیان نیشان نەداوە.
شایانی باسە دوای لەسێدارە دانی چەند چالاکی سیاسی کورد (شێرکۆ مەعارفی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیبوڵڵا گوڵبەری پور،... لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، خەڵکی کورد لە کوردستان و وڵآتانی دیکەشەوە نارەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری راوەستاندنی ماشێنی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون. دەکرێ بڵێین ئەو نارەزایەتیانە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپیشی گرتەوە و لە هێندێک لەو وڵاتانەش دژکردەوەهایێک هاوشێوەی هەولێر رویدا کە بە پێی ئەو پێشبینیانەی لە یاسای ئەو وڵاتانە دا بۆ ئەو نارەزایەتییانە کراوە بە رووحیەی لێبوردەیی و نەرم و نیانی لەگەڵیان رەفتار کرا و هیچ کەس نەگیرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە یەکەم بەیانیەی خۆیدا خوازیاری ئازادی ئەو دەسبەسەرکراوانە ببوو و رووی داواکاریەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندە پێوەندیدارەکان بوو و خوازیاری ئەوە بوو کە رێز دانێن بۆ بەها و مافە مرۆڤیەکان، ئازادی رادەربرین و ئازادی رێپێوان و گردبوونەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیێنێ کە گرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە دژیاسایی بووە و بە مانای لەبەرچاو نەگرتنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و یاسای کۆروکۆبوونەوەکان بووە و درێژە پێدان بە راگرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە شەرمەزار دەکات و خوازیارە هەرچی زووتر ئازاد بکرێن.