کۆمەڵە چێرۆکی "فڕین به لێواری دڕدۆنگی‌دا"لە نووسینی "عەلی سۆهرابی" چاپ و بڵاو کرایەوە
10:44 - 23 سەرماوەز 2719
ئاژانسی کوردپا: "فڕین به لێواری دڕدۆنگی‌دا" یه‌که‌مین ئه‌زموونی چیرۆک‌نووس "عه‌لی سۆهرابیـ"ـیه. کتێبێکه له قه‌واره‌ی مام ناوه‌ندی که بیست و یه‌ک چیرۆک له‌خۆ ده‌گرێت و له توێی په‌رتووکێکی ١٩٠ لاپه‌ڕه‌ییدا هاتووه‌ته ئاراوه .
"فڕین به لیواری دڕدۆنگی‌دا" بە وتەی نووسەر، هاوارێکه له تاریکییه‌وه به‌ره‌و ڕووناکی و گریانێکه له ناخی پێکه‌نیندا. ئازار و ژانی ناسۆرێکی به سۆیه که تاک به تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵی ده‌ژین و له ناخه‌وه هه‌ستی پێده‌که‌ن .
نووسەر لەسەر ئەم کتێبە دەڵێت: "فڕین به لێواری دڕدۆنگی‌دا قسه‌ی دڵی ئه‌و خه‌ڵکه کڵۆڵ و داماوه‌یه که هێشتاش تارمایی هیوا به چیاکانه‌وه ده‌بینن" .