کۆمەڵە چیرۆکی "نان و ماچ" چاپ و بڵاو کرایەوە

13:09 - 28 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵە چیرۆکی بیانیی \"نان و ماچ\" کە بە هاوبەشی لەلایەن \"جەواد حەیدەری و رەسووڵ سوڵتانی\"یەوە وەرگیڕدراوە، چاپ و بڵاو کرایەوە.

جەواد حەیدەری شاعیر و وەرگێڕ لە پێوەندییەکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ئاشکرای کرد، ئەو کۆمەڵە چیرۆکە لە زمانی فارسییەوە بە هاوبەشیی من و رەسووڵ سوڵتانی شاعیر و وەرگێڕ وەرگێڕدراوە و بە هەژماری ٥٠٠ دانە لەلایەن \"بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی\"یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

حەیدەری ئاماژەی بەوەش کرد \"نان و ماچ\" زیاتر لە ٢٠ چیرۆکی هەڵبژاردەی چیرۆکنووسانی ناوداری ئەمڕۆی ئەدەبیاتی داستانیی ئێرانی لەخۆ گرتووە.

\"10233.jpg\"
وتیشی: چیرۆکی کەسانێکی وەک: \"عەلی ئەکبەر کرمانی‌نژاد، شەهلا شەهابیان، عەباس موئەزن، حافز غیاوی، سوودابە ئەشرەفی، مونیرە رەوانی پوور، مستەفا مەستوور، مەحموود دەوڵەت‌ئابادی، میترا دادوەر، فریشتە نەوبەخت و ...چەند کەسی دیکەی تێدایە\".

جەواد حەیدەری، شاعیر و وەرگێڕ لەدایک بووی شاری بۆکان کە پێشتر کۆمەڵە شێعرێکی بەناوی \"تەیاییش بەشم ناکات\" بڵاو بۆتەوە و ئێستاش ٣ کتێبی دیکەی لە بواری وەرگێڕاندا ئامادەی چاپن.

رەسووڵ سوڵتانی، شاعیر و وەرگێڕ لەدایک بووی شاری بۆکان و لە بواری ئەدەب و وەرگێڕاندا کەسێکی چالاکە و لەم بارەوە خاوەن زیاتر لە ١٠ بەرهەمە.