کۆمەڵێک پەنابەری سیاسیی ئێرانی لە تورکیا هێرشیان کرایە سەر+وێنە
21:52 - 25 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک پەنابەری سیاسیی ئێرانی لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی تورکیا، لەلایەن چەند کەسیکی نەناسراوەوە هێرشیان کرایە سەر.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی رابردوو لە گەڕەکی مەولانای شاری کایسری، ١٤ کەس لە چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی ئێرانی بەرەوڕووی هێرشی کۆمەڵێک کەسی نەناسراو بوونەوە.
ئەو هێرشە، کە پێدەچێ لەلایەن \"لاوانی تورک\" و بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراوەوە بووبێت، بە کەڵک وەرگرتن لە دەستە جەکی ماشێن، دار و تێڵا ئەنجام دراوەو ئەو پانەبەرە سیاسیانەیان بە توندی کوتاوە.
یەکێک لەو پەنابەرە سیاسیانە شەوی رابردوو بە رادیۆ \"شهروند(هاووڵاتی)\"ی رایگەیاندووە: \"هاووڵاتییانی تورک لە رێبواران وکەسانی غەوارە نزیک دەبنەوە و پرسیاریان لێ دەکەن، کە سەربە چ نەتەوەیەکن و ئەگەر کەسێک خۆی بە ئێرانی بناسێنێت، هێرشی دەکەنە سەر\".
ئەو پەنابەرە بریندارە ناوی پەنابەرە بریندارەکانی \"بابەک ئیجلالی، سرووش پەرتەوئازەر، پەیمان کەرەمی، حوسێن قاسمی، هادی رەهبەر، هادی زراعەتپیشە، عەلی عابدی، سیامەک ئاجورلوو، رۆحوڵڵا میرزاخانی، کاوە تاهیری، عەبدولکەریم میرفەرد، عەلی نەسیمی، سیرووس پەرتەوئازەر و بێهنام پەرویزی\" راگەیاندووە.
هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە پۆلیسی شاری کایسری لە وڵاتی تورکیا، لەمەڕ بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە خۆی بواردووە وتەنانەت بەشێک لە پەنابەرە لێدراوەکانیشی دەستبەسەر کردووە.
هێندێک سەرچاوە لە تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێرش بۆ سەر ئەو پەنابەرانە لەلایەن \"دەستوپێوەندی و گرووپەکانی سەربە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\"ـەوە ئەنجام دراوە.
بەپێی یاساکانی وڵاتی تورکیا، پەنابەران مافی کار کردنیان لەو وڵاتەدا نییە و ئەگەر لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر بکرێن، بەرەوڕووی جەریمە و زیندانی کران دەبنەوە.