کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵه‌بجه‌ی ژاراوی کرد، نه‌ک سه‌دام!
14:39 - 26 رەشەمه 2711
Unknown Author
ئه‌یوب ره‌حمانی
وه‌رگێڕ: ئه‌م وتارهبهقهڵهمی (Stephen C. Pelletiere) له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2003 به‌سه‌ر تیتری \"تاوانی شه‌ڕ یا مه‌عامه‌له‌ی شه‌ڕ\" له‌ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆڕک تایمز به‌ئینگلیسی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌و دوواتر 2007 کراوهبهئاڵمانیش و منیش هه‌ر ئه‌وکات له‌ساڵی 2007 له‌وه‌رگێڕدراوه ئاڵمانییهکهیهوه کردمهکوردی و بڵاوم کرده‌وه، چوون پێموابوو و پێموایه ئێمه که‌خاوه‌نی کاره‌سات و کۆمهڵکووژییهکهین پێویسته به‌شوێن پرسیاری \"بۆچییه‌تی\" و \"چۆنییه‌تی\" ئه‌و ڕووداوه‌وه بین و هه‌موو ئیحتماڵهکان بخوێنینه‌وه، به تایبه‌ت کهلهزمان و به‌قه‌ڵه‌می پڕۆفیسۆر پێڵتیر یه‌کێک له‌به‌رپرسانی ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئه‌منییه‌تی ئه‌وکاتی ئه‌مریکا که‌به‌رپرسی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ش بووه، باسکراوه. بۆیه ئه‌مساڵیش هه‌مدیسان به‌بۆنه‌ی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست بهدهسکاریی و باشکارییهکهوه ده‌یخه‌مه‌وه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، با ئه‌م لایه‌نه‌ی ڕووداوی کاره‌ساتباری هه‌ڵه‌بجه‌ش بزانین. به‌پێی قسه‌کانی ستێفن پێڵتیر بۆمباران و ژاراویی کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه کاری ئێران بووه‌و نه‌ک ئێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆیا دووای تاقیکردنه‌وه‌ی گازهکهدهرکهوتووهکهئهوهی بڵاوبۆته‌وه گازی سیانید یا گازی خوێنی بووه‌و له‌و کاته‌شدا به‌س ئێران خاوه‌نی ئه‌و گازهبووهو ئێراق له‌وکاته‌دا ته‌نیا خاوه‌نی گازی خهردێل بووه!
پێشه‌کی وه‌رگێڕی ئاڵمانی ساڵی 2007:
کێ له‌ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه‌دا تاوانباره؟
له به‌ر ئه‌وه‌ی کهوهحشیگهریهکانی سه‌دام دیکتاتۆری له‌گۆڕ نراوی ئێڕاق به‌به‌ڵگه‌وه بسه‌پێنن و شه‌ڕ دژی ئێڕاق بهکردهوهدهربێنن و دواجار هێڕشی نیزامی بکه‌نه‌سه‌ر، هه‌مو جارێک دوباره‌یان دهکردهوهکهدیکتاتۆڕی ئێڕاق هه‌زاران کوردی به‌بۆمبی شیمیایی له‌ناو بردووه. ئه‌و دیکتاتۆڕه هه‌ڵواسرا به‌بی ئه‌وه‌ی که‌هه‌موو قۆناخه‌کانی ئه‌و دادگاییانه له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که‌ئه‌نجامی داون کۆتایی پێ بێت. تا ئێستا هیچ حوکمێکی ئێعدامی سیاسی له‌م نهوعهبهو شێوه به‌په‌له ئیجڕا نه‌کراوه. به‌ڵام سه‌دام به‌کام تاوان له‌دار درا؟ هه‌مو حووکمی تاوانه‌که‌ی ئه‌وه‌بو که‌ئه‌و دوای ئهوتێرۆرهی که‌له‌ساڵی 1982 به‌مه‌به‌ستی کوشتنی سهداملهشاری دوجێل کرا، 142 پیاوی شیعه‌ی به‌مه‌به‌ستی تۆڵه سهندنهوهلهدادگایهکی فهرمایشیدا به‌ده‌ستوری شه‌خسی خۆی به‌مه‌رگ مه‌حکوم کهردبو. به‌شێوه‌یه‌کی ناڕوون و سهرساماویی له‌و دادگاییه‌ی سه‌دامدا له‌سه‌ر باسی تاوانی شه‌ڕی ئه‌و کهبهبۆمبای شیمیایی دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌کاری هێنابێت هیچ باسێک نه‌کرا و ئه‌مه‌ش ئیتیفاقی نه‌بو!
پڕۆفیسۆر ستێفن س. پێڵتیر، پڕۆفیسۆر له‌خوێندنگای باڵای شه‌ڕ لهئهرتهشی ئه‌مه‌ریکا، وتارێکی له‌رۆژنامه‌ی New York Times نوسیوه و له31.01.2003 بڵاو کراوهتهوهکهناوبراو له‌و بابه‌ته‌ی خۆیدا، هێڕشی شیمیای سه‌دام بۆ سه‌ر خه‌لکی مه‌ده‌نی بهتهبلیغات ده‌زانێت.
هێڕشی نیزامی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێڕاق تا ئێستا (و: ئێستا، واته‌ساڵی دووهه‌زار و حه‌وت)، 650000 قوربانی مه‌ده‌نی ڵێکه‌وتۆته‌وه. بهمیلیونهها که‌س به‌بۆنه‌ی به‌کار هێنانی ئۆران‌یۆم بونهتهقوربانیی بڵاوبوونه‌وه‌ی (تشعشعاتی) رادیوئاکتیڤ، و تا ئێستا هیچ باسێکیان لێ ناکردرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تمه‌داره رۆژئاواییه‌کان به‌س لهوهتوڕه بون که‌سه‌دام 142 شیعه‌ی ئێڕاقی کوشتووه و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانهبهخێرایی ئێعدام‌یان کرد و ئه‌مه‌ئه‌و کایه بێتامه بوو که‌چه‌ند و چۆنهکهی بۆ که‌سمان ڕوون نه‌بۆته‌وه!
تاوانی شه‌ڕ یا خۆ مه‌عامه‌له‌ی شه‌ڕ؟
The New York Times - 31. Januar 2003
نوسه‌ر: پڕۆفیسۆر ستێفن س. پێڵتیر
وه‌رگێڕ لهئاڵمانیهوه: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
کورده‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه بهگازێک کهلهسیانید Cyanid دروست کرابو کوژڕان. ئه‌و گازه‌ی که‌تا ئه‌وکات له‌شه‌ڕه‌کاندا له‌ڵایه‌ن ئێرانه‌وه به‌کار ده‌هێنرا. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌جۆرج بوشی کوڕ به‌هانه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێڕاق پێویست بو، سه‌دامی کرد به‌تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه.
هیچ جێگای سه‌رسوڕمان نه‌بو کاتێک که‌هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ک کهبیسهپێنێت رژیمی ئێڕاق چه‌کی کۆمه‌ڵکووژی هه‌یه، له‌ڵایه‌ن جۆرج بوشه‌وه پێشکه‌ش نه‌کرا. لهوتاربێژییه ساڵانه‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که‌ڕو له‌خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی کردی، زۆرتر جه‌ختی له سه‌ر بهشهئهخڵاقیهکهی هێڕشی نیزامی بۆ سه‌ر عێڕاق کرده‌وه‌و وتی: دیکتاتۆری ئێراق کهترسناکترین چه‌کی کۆمه‌لکووژی ده‌ست که‌وتوه، ئه‌و چه‌که‌ی به‌دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و دێهاته‌کان به‌کار هێناوه و هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، فه‌له‌ج، کوێڕ و یا کوشتوه.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که‌رژیمی ئێراق چه‌کی شیمیایی دژی خه‌ڵکی ئێڕاق به‌کار هێنابێت، ناسراوه. یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که‌له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا دایمه‌ن باسی لێده‌که‌ن، بۆردومانی ژاراوی شاری کوردنشینی هه‌ڵه‌بجه‌یه که‌له‌مانگی مارسی 1988 له‌ماوه‌ێکی کورت پێش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران/عێڕاق رویدا و زیاتر له5000 مرۆڤ هه‌ر له‌وێ ده‌سبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست دا. جۆرج بوش ئه‌و کات وتی: \"رژیمی ئێڕاق خه‌لکی مه‌ده‌نی خۆی ژاڕاوی ده‌کات\" مه‌به‌ستی ئه‌و بۆردومانی شیمیایی شاری ههلهبجهبوو و هه‌ر ئه‌مه‌ی کرده به‌هانه‌ی هێڕشی نیزامی بۆ سه‌ر خاکی عێڕاق بۆ ڕوخانی حکومه‌تی به‌عس.
ته‌نها شتێک کهسهلمێنراوه و دیاره ئه‌وه‌یه که، کورده‌کان له‌و رۆژه‌دا له‌هه‌ڵه‌بجه به‌بۆمبای شیمیایی بۆردومان کران. به‌لام ئێمه قه‌ت به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانین بله‌ین کهئهوهچهکهکۆمهڵکووژیهکانی عێڕاق بون که‌له‌وێ به‌کار هێنڕان. ئه‌م ئیدیعایه ته‌نها شت نه‌بو کهلهڕوداوی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌پێچه‌وانه نیشانی ڕای گشتی جیهان درا!
من وه‌ک کارناسێکی باڵای سیاسیی ڕێکخراوی سیای ئه‌مه‌ریکا، که‌به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێراق له‌کاتی شه‌ڕی ئێران و ئێڕاقدا بووم و هه‌روه‌ها وه‌ک پڕۆفیسۆر له‌خوێندنگای باڵای شه‌ڕ لهئهرتهشی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ینی ساڵه‌کانی 1988 بۆ 2003، له‌سه‌ر بابه‌ت و ڕووداوه‌کانی ئه‌وکاتی ناوچهکهبهباشی ئاگادارم. من ده‌ستم به‌زۆربه‌ی به‌ڵگه نهێنییه‌کان، کهلهواشنگتۆن له‌سه‌ر خه‌لیج کۆکرابونه‌وه ده‌گه‌یشت. له‌و کاتانه‌دا بهرپرسیارهتییم پێ سپێردرابو که‌من ئه‌و ڕاپۆرته‌ی کهئهرتهشی ئه‌مه‌ریکا له‌ساڵی 1991 له سه‌ر عێڕاق دابوی، هه‌ڵسه‌نگێنم، که‌عێڕاق چۆن له‌شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت له‌خۆی به‌رگری بکات و له‌ئه‌گه‌ری شه‌ڕدا چۆن خۆی ده‌پارێزێت؟ به‌شێکی زۆر نهێنی ئه‌و ڕاپۆرته به‌فراوانی له‌سه‌ر کارهساتهکۆمهڵکووژییهکهی هه‌ڵه‌بجه بو.
له سه‌ر مسموم کرانه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین کهلهشهڕهکهی به‌ینی ئێران و ئێڕاق گازی شیمیایی به‌کار هێنرا. گۆیا ئێڕاقیه‌کان گازی ژاڕاویان به‌کار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سهربازهئێرانییانهی پێ بکوژن کهشارهکه(و: هه‌ڵه‌بجه)یان هێنابوه ژێڕ کۆنترۆڵی خۆیان. هه‌ڵه‌بجه له‌باکوری ئێراق و له‌نزیک مه‌رزی ئێراندایه. خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی شارهکهکهلهوێدا تیاچون کهوتبونهنێوان دو جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌که‌وه.
به‌ڵام ڕاستییه‌کانی ڕوداوه‌که دواتر ئاشکرا ده‌بێت. هه‌ر خێڕا به‌دوای کوشتاره‌که، تیمێکی نهێنیی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیکۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چییه‌تی و چۆنیه‌تی به‌کار هاتنی گازی شیمیایی کرد و ڕاپۆرتێکی ئێجگار نهێنییان له‌مه‌ڕ ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کرد. ئه‌و ڕاپۆرته له‌ڵایه‌ن ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه خرایه ناو ئه‌و به‌ڵگه گرنگانهوهی که‌له‌سه‌ری ده‌نووسن:\"پێویسته ئهمانهبزانێن\". ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌ومه کردبووهوهکهئهو گازهکهخهڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوشت، هی ئێران بو نه‌ک هی عێراق!
ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا واتهسیا ئهیزانیی و ئاگادار بوو که‌هه‌ر دوولا هه‌م ئێران و هه‌م ئێراق، له‌و کاته‌دا گازی ژاراویان دژی یه‌کتر به‌کار ده‌هێنا. به‌ڵام شێوه‌ی کوژرانی کورده‌کان به‌ڕوونی ئه‌مه‌ی نیشان ده‌دا که‌ئه‌وان به‌گازی خوێنی (Blutgas) کوژرابون. گازێک کهلهسیانیدهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و دروست کراوه. ئهوهلهکاتی خۆیدا ناسرابوو و ده‌زانرا کهئێڕان له‌و جۆره گازانه‌ی هه‌یه و به‌کاری هێناون. رژیمی ئێراق که‌کوژرانی کورده‌کان له‌هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا، گازی خهردێلی (Senfgas) هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره(و: شاره‌زوور، زه‌رده، سه‌رده‌شت، ئاڵۆت و هتد.) به‌کار هێنابوو به‌ڵام نه‌ک ناوشاری هه‌ڵه‌بجه. تا ئه‌و کات بۆ که‌س نهناسرابو که‌ئێراق گازی سیانید یا گازی خوێنی هه‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌یانزانیی ئێراق گازی خهردێلی هه‌یه!
ئه‌م ڕاستیانه ماوه‌ێکی زۆره که‌ناسراون، به‌ڵام به‌شیوه‌ێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌ر کاتێک باس له‌روداوی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت، هیچ که‌س باسی ڕاستیه‌کان ناکات! بابه‌تێکی زۆر جه‌نجالی له‌مانگی مارسی ڕابردو له NEW YORKER هه‌مو ڕاپۆرته ئاشکرا‌کانی ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکای ره‌د ده‌کرده‌وه و ده‌یوت کهئهوهگازی شیمیایی ئێران بوو که‌کورده‌کانی کوشت و له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی ئه‌منیه‌تیش وترابوو که ڕاپۆرته‌که‌ی سیا هه‌موی ناڕاسته و به‌ڵگه‌کان ده‌ستکاری کراون و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌کرابوو که‌ئه‌مه‌ریکا له‌کاتی شه‌ڕی ئێران و ئێڕاق، لایه‌نی ئێراقی گرتبو.
من (و: پێڵتیره) له‌م نوسراوهمدا به‌ته‌مای ئه‌وه‌نیم که‌روخساری ناشیرینی سه‌دام و تاوانهدزێوهکانی بۆ بپۆشم. زۆر شت له‌سه‌ر بابه‌تی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ به‌ئاشکرا هه‌یه که‌سه‌دام ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان بێت. (و: سه‌دام ئه‌وکات هێشتا ده‌سه‌ڵاتی بوو) به‌ڵام ئه‌مه‌ڕاست نییه کهسهدامبهبۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه تاوانبار بکرێت، چوون گازهسیانیدهکهی هه‌ڵه‌بجه هی ئێران بووه. (و: ئه‌م بابهتهدهبوو له‌دادگاکانی سه‌دامدا ڕوون بکرێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانهێشت سه‌دام له‌وبواره‌دا قسه‌بکات و دادگاکه‌یان نه‌گه‌یانده ئه‌و قۆناخه و کووشتییان، ئه‌گه‌ر چی من لهکووشتنهکهشی دڵنیا نیم و لهتاکتیکی هۆلیوودی ده‌چوو تا ئێعدام!!) هه‌مو زانیاریی و به‌ڵگه‌کان ئهمهدهسهلمێنن که‌چه‌کی شیمیایی له‌کاتی شه‌ڕه‌کاندا له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوهبهکار ده‌هێنران. کهواتهبهکار هێنانی چهکهکۆمهڵکوژییهکان به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یه‌کتردا له‌شه‌ڕه‌کاندا بوو. ئه‌م تاوانی به‌کار هێنانی چه‌کی شیمیایی له‌شه‌ڕه‌کاندا بۆی هه‌یه ببێته هۆکار و به‌هانه‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌مریکا له دژی ئێڕاق، به‌ڵام تاوانی هه‌ڵه‌بجه ناتوانرێت بۆ ده‌سپێکی ئه‌م هێرشه به‌رز بکرێته‌وه.
هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان وایه که‌له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێ هێڕشی نیزامی بکرێته سه‌ر عێڕاق، ده‌بێ ئه‌م شتانه‌ش له‌به‌ر چاو بگرن: بۆچی بۆ ئێرانیه‌کان زۆر گرێنگ بوو که‌شاری هه‌ڵه‌بجه داگیر بکه‌ن؟ بهلێکۆلینهوهێکی باش له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره، ده‌توانین تیشکێکیش بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی کهئامانجهکانی ئه‌مه‌ریکا چیه کهدهیههوێت هێڕش بکاته‌سه‌ر عێڕاق.
دایمه وه‌بیرمان دهخهنهوهکهڕهنگه له‌ژێر خاکی ئێڕاقدا گه‌وره‌ترین کانگای نه‌وتی جیهانی لێبێت. هه‌روه‌ها ئێڕاق له‌باری ستراتێژی ناوچه‌یی و جوغرافیایی و ژێئۆپۆلیتیکیشه‌وه زۆر گرنگهچونکهگهورهترین سیسته‌می ڕوباری له‌هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. بێجگه لهڕوبارهکانی دیجله و فوڕات و تیگریس (ڕوباری ئه‌ڕوه‌ند) ڕوباره‌کانی زابی چکۆله و زابی گهورهلهباکوری ئه‌و وڵاته‌ن. ئێڕاق له‌سه‌ده‌ی شهشهمهوهههم به‌و سیسته‌می ئاویه‌وه ناسراوه‌و هه‌م بهسیلۆی گه‌نم و دانی هه‌مو ناوچه‌که ده‌ناسرێت.
له پێش شه‌ڕی ئێران و ئێراق، رژیمی ئێڕاق چه‌ند سیسته‌مه‌کی به‌ندئاو یا سه‌دی ئاوی زۆر گرنگی له‌سه‌ر روباره‌کانی ئه‌و وڵاته دروست کرد. گرنگترینی ئه‌و به‌ندئاوانه، ئه‌وه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه که‌له‌کوردستان هه‌لکه‌وتووه. ئێڕانیه‌کان هه‌ڵه‌بجه‌یان گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهکۆنترۆلیان به‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخاندا هه‌بێت. له‌ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کاندا زۆر جار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هێڵی لوله‌ی ئاشتی قسه‌و باس کراوه. که‌به‌پێی ئه‌و پڕۆژه ده‌بو ئاوی روباره‌کانی ئێراق (دیجله و فوڕات و تیگریس) به‌وڵاتانی باشوری خه‌لیج بگه‌ینرێت و له‌وێشه‌وه بگه‌ینرێته وڵاتی ئیسڕائیل. ئه‌م پرۆژه هه‌رگیز سه‌ری نه‌گرت، له به‌ر ئه‌وه‌ی کهئێڕاق دژایه‌تیی ده‌کرد لهقهبوڵ کردنی وه‌ها پرۆژه‌ێک. کهواتهسهرگرتنی ئه‌و پڕۆژه ئاوییه کاتێک ده‌توانرا بکرێت کهئێڕاق له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاییه‌کاندا بێت.
به‌م شێوه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌توانن چاره‌نووس و داهاتوی هه‌مو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه‌ی که‌ده‌یان ساڵه هه‌یه بگۆڕن. نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهئهمهریکاییهکان نه‌وتی ئێڕاق بێننه ژێڕ کۆنتڕۆڵی خویان، به‌ڵکو به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌که ئاوی ئێڕاقیش کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریکایه‌کان، ئێڕاق به‌شێوه‌ی نیزامی داگیر نه‌که‌ن، به‌ڵکو به‌س هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن که‌ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی دیکتاتۆڕی ئێڕاق و حیزبی به‌عس ده‌ر بێنن، هه‌ر ئهمانهخۆیان به‌ته‌نیا به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی کهشیرکهته عه‌زیمه نه‌وتیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، قهراردادگهلی زۆر گه‌وره‌و هه‌رزان له‌گه‌ڵ رژیمی داهاتو و تازهبهدهسهڵات گه‌یشتووی ئێڕاق ببه‌ستن. (و: کهواتهداگیرکردنی درێژماوه‌ی ئێراق هه‌ر لهسهرهتاوهمهبهستی ئه‌مریکییه‌کان نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌بوونی ڕژیمێکی دهستنیشاندهیان مه‌به‌ست بووه، کهبهحیزبی به‌عسیش ده‌کرا!! به‌ڵام هه‌رچی بێت ئه‌و هێرش و ئاڵوگۆڕانه قازانجیان بۆ گه‌لی کوردی باشووریش تێدا بوو.)
ئه‌وه‌ی که‌رژیمی بوش پێویستیه‌تی، ئه‌مه‌یه که‌ڕای گشتی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕ ئاماده‌بکات، و هه‌موو قسه‌و باس و نیشانه‌کان ده‌رخه‌ری حاشاهه‌ڵنه‌گری ده‌سپێکردنی شه‌ڕێکی داسه‌پێنراون. له‌هه‌مو ئه‌و هۆکار و بههانانهش کهدهیهێننهوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێک، بن لادن بهئێڕاقیهکانهوه گرێ بده‌ن، تێیدا سه‌رکه‌وتو نه‌بون. ئه‌و ئیدیعایانه‌ش که‌رژیمی ئێڕاق هه‌ڕه‌شه له‌دراوسێکانی ده‌کات، نه‌یتوانیوه تا ئێستا به‌هانه‌ی شه‌ڕیان بۆ بڕه‌خسێنێت و ده‌نگی پێ نادرێت، بۆ ئه‌وه‌ی کهماندویی و تیکشکانه یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کانی ئه‌رته‌شی ئێڕاق و گه‌مارۆ یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کانی شۆڕای ئه‌منیه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بۆ هه‌مو که‌س دیاره و توانایی و بڕستی له‌ئێڕاق گرتووه. به‌م پێشفه‌رزه، هێزه نیزامیه تێکشکاوه‌کانی ئێڕاق له‌حاڵی حازردا ناتوانن هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێک.
تۆ بڵه‌ی باشترین و کاراترین به‌هانه‌ی هێڕش بۆ سه‌ر ئێڕاق، گرتن و سزادانی سه‌دام به‌تاوانی دژیی مرۆڤایه‌تیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی نه‌بیت که‌ئێستا به‌هێزترین و دهنگهێناوهترین تاوانی جهناییه له‌لایه‌ن ڕای گشتی ئه‌مه‌ریکاوه؟ و له‌م حاله‌ته‌دا دڕاماتیکترینیان کوشتاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه؟
پێش ئه‌وه‌ی که‌ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بچینه شه‌ڕی وڵاتێکی تر، ده‌بی له‌ڵایه‌ن رژیمی ئه‌مه‌ریکاوه هه‌مو ڕاستیه‌کان به‌خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا و ڕای گشتی بکوترێن، ئهمهشتێکه کهدهولهت به‌خه‌ڵک قه‌رزداره. ئه‌گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری لهڵا بێت کهلهشوێنهکانیتر ژه‌هری کۆمه‌ڵکوژ دژی کورده‌کان به‌کار هێنڕاون، ده‌بێ ئاگادار بین بزانین ئه‌و به‌ڵگانه، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌بن که‌دژی پاڕتیزانه کوردهئێڕانیه شۆڕشگێڕه‌کان (و: گوردانی شوان)، که‌دژی رژیمی ئێڕان شه‌ڕیان ده‌کرد، به‌کار هێنڕابون .
بۆچی ئێمه لکاوین به‌س بهکارهقێزهونهکانی رژیمی سه‌دام حسینه‌وه؟ له‌کاتێکدا که‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا ته‌نانه‌ت یه‌کدانه به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراویش له‌م بارهوهبهکهس نیشان نادات؟ بێجگه لهمهئهو هه‌مو رژیمه دواکه‌وتوو و کۆنه‌پارێزانه له‌جیهاندا هه‌ن که‌ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن واشنگتۆنه‌وه پشتیوانیشیان ڵێ ده‌کرێت! ئه‌ی بۆ ڕێک سه‌دام حسین؟ (و: لێره کۆتایی نووسراوه‌که‌ی ستێفن پێڵتیره)
وه‌رگێڕی ئاڵمانی: رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی چاپی له‌نده‌ن له‌ڕێکه‌وتی 24.12.2003 نوسی :
ڕسواییکی تازهلهبارهی دۆنالد ڕامسفێلد ده‌ڵالی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و سه‌دام، دوێنێکه که‌وته‌به‌ر چاو. به‌ڵگه نهێنییه نوێکان کهدهرکهوتوون ئاشکرای ده‌که‌ن کهڕامسفێلد له‌ساڵی 1983دا سه‌فه‌رێکی بۆ ئێڕاق کردبو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌پشتیوانی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا (و: له‌مه‌ڕ شه‌ڕی ئێران و ئێراق) بهئێڕاق ڕابگه‌ێنێت. ڕامسفێلد له‌به‌غداد بێ ئیحتیاتانه به‌کار هێنانی چه‌کی شیمیایی له‌شه‌ڕدا بهئێڕاق پێشنیاز کردبو. به‌ڵگه کۆنه نهێنییه‌کانی ئه‌و کات ئهمهدهسهلمێنن که‌وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر سه‌فه‌ری کردوه‌بۆ به‌غداد، له‌بۆ ئه‌وه‌ی کهدڵنییایی بهئێڕاق بدات، کهتاوانبارکردنی ئێڕاق له‌مه‌ڕ به‌کار هێنانی چه‌کی شیمیایی ، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شتێکی فۆڕمالیته ده‌بێت. به‌واتایکی تر \"پلانی واشنگتۆن ئه‌مه‌یه، کهلهشهڕ به‌رانبه‌ر ئێران‌دا پشتیوانی له‌ئێڕاق ده‌که‌ن و هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌کان به‌خواست و ویستی ده‌وله‌تی ئێڕاق باشتر ده‌که‌ن، هه‌ر به‌م پێیه‌ش ره‌خنه‌کانی ده‌وله‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ئێراق هه‌مووی فۆڕمالیتهن\" ڕامسفێلد ئه‌مانه‌ی به‌دڵنییاییه‌وه به ئێڕاق ڕاگه‌یاندبوو.
کورته‌ێک له‌سه‌ر نوسه‌ر:
پڕۆفیسۆر ستێفن س. پێڵتیره، لێکۆڵه‌ری باڵای سیاسی ڕێکخراوی سیای ئه‌مه‌ریکا و به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه له‌ئێراق و ناوچهکهلهکاتی شه‌ڕی ئێران و ئێڕاقدا بوو و هه‌روه‌ها له‌خوێندنگای باڵای شه‌ڕ لهئهرتهشی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ینی ساڵه‌کانی 1988 بۆ خزمه‌تی کردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها نوسه‌ری کتێبێکه به‌ناوی \"ئێڕاق و سیسته‌می نه‌وتی نێونه‌ته‌وه‌یی: بۆچی ئه‌مه‌ریکا خۆی بۆ شه‌ڕ له‌خه‌لیج ئاماده‌ده‌کات؟\" .
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیسی
: http://www.commondreams.org/views03/0131-08.htm
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕدراوی ئاڵمانی
: http://www.biologie.de/biowiki/Diskussion:Halabdscha
سه‌رچاوه‌ی ڕێکخراوی سیا: US Army War College: Iraqi Power and
US Security in the Middle East. Februar 1990