بۆکان؛ داخستنی باشگای "کیوکوشین"ی مێرمنداڵان بە بیانوی بەڕێوەبردنی ڕاهێنانی هاوبەش

02:56 - 13 خەزەڵوەر 2725

١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێک لە باشگا وەرزشییەکانی "کیوکوشین" لە شاری بۆکان بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕاهێنانی هاوبەشی کوڕ و کچ، لەلایەن ئیدارەی چاوەدێری بەسەر شوێنە گشتییەکانی فەرماندەیی ئینتیزامیی شاری بۆکانەوە پلۆمپ کرا. لەسەر پەڕەیەک کە لەسەر دەرگای ئەم باشگایە دراوە هاتووە: "بەهۆی ڕەچاونەکردنی یاسای نیزامی سێنفی و ئایینامەی شوێنە گشتییەکان هەتا ڕاگەیەندنی دواتر پلۆمپ کرا."

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم باشگایە تایبەت بە مێرمنداڵانی تەمەن ٦ هەتا ١٦ ساڵانە و مۆڵەتی فەرمیی بۆ چالاکییەکانی هەیە کە ئیدارەی چاوەدێڕی بەسەر شوێنە گشتییەکان بیانوویان پێ گرتووە کە نابێ کەسانی سەرووتر لە ١٨ ساڵ لەم باشگایەدا وەرزش بکەن.

لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سەرهەنگ مووسا بەهاری، فەرماندەی ئینتیزامیی شاری بۆکان، ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی "گەڵاڵەی بردنەسەرەوەی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی" سێ یەکەی سێنفی و وەرزشی لەم شارەدا پلۆمپ کراون کە یەکێک لەو شوێنانە، ئەم باشگایە بوو. ئەم هەواڵە لە زۆربەی ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکوومەتدا سڕدراوەتەوە، بەڵام لە لاپەڕە ئینستاگرامییە لۆکاڵییەکاندا هەر ماوەتەوە. تاکوو ئێستا هۆکاری سڕینەوەی ئەم هەواڵە ڕوون نییە.

شایانی باسە کە لە شاری بۆکاندا زیاتر لە شەش باشگای "کیوکوشین" چالاکی دەکەن.