کۆرسی پاییزەی "نالیناسی" لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوە بەڕێوە چوو

10:20 - 8 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆرسی "نالیناسی" لەلایەن شاعیران و ئەدیبانی شنۆ، بە سەرپەرەستیی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ۳۰ی سەرماوەز، کۆرسی پاییزەی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ که به تاوتوێکردنی شێعر و ئەندێشەی نالی تەرخان کرابوو، کۆتایی پێهات.

ئەم کۆرسه له ۱۰ دانیشتن پێک هاتبوو و له ۱۳ی ڕەزبەرەوە دەستی پێکردبوو. بە شێوەی وانە وتار لەلایەن دوکتور "ڕەهبەر مەحموودزادە"، دوکتورای فەلسەفەی زانست و شارەزای ڕەخنەی ئەدەبی، پێشکەش کرا.

دانیشتنەکان بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ و ئەنجومەنی ئەدەبیی پیرانشار بەڕێوە چوون.

ئامانجی ئەم کۆرسه ورووژاندنی کۆمەڵە باسێک لەسەر نالی و شێوازی نالی له ئەدەبی کوردیدا، له گۆشەنیگایەکی کەمتر باسکراو و نوێوە بوو.