کۆتایی پێهاتنی ٢٣ هەزار دۆسیە لە دادگاکانی ئیلام

22:30 - 3 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری ئیلام کۆتایی پێهاتنی ٢٣ هەزار دۆسیەی له لقه جۆراوجۆرەکانی ئەم شارەدا ڕاگەیاند.

بەرپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری ئیلام له کۆبوونەوەیەکدا باسی لە هەبووونی ١٨ لقی دادوەری لەم شارە بۆ پێڕاگەیشتن به سکاڵای خەڵک کرد.

\"عەباس گەوهەری\" ڕایگەیاندووە: \"لە ساڵی ٩٦دا به گشتی ٢٢ هەزار و ٦٩٥ دۆسیه لەم دادگایەدا خراونەتە بەر لێکۆڵینەوە کە هاوکات لە گەڵ دۆسییەکانی پێشووی ئەم دادگایەدا به گشتی ٢٣ هەزار و ٤١٥ دۆسیه کۆتاییان پێهاتووه\".

گەوهەری لە وتەکانیدا، ئاماژەی به بابەتی دۆسییەکان کرد کە بریتیی بوون له:

\"زیانی به نائەنقەست له ئاکامی کەمتەرخەمی، لێدانی بە ئەنقەست، بیڕێزی به کەسایەتییەکان، دزی کردن، هەڕەشە، فرتوفێڵ کردن و کڵاو لە سەر خاڵک‌نان ، داگیرکردنی وشیارانه و هەندێ بابەتی دیکە وەکوو وەرگرتنی مارەیی، جیابوونەوە، وەرگرتنی خەسارەت که له لقه جیاواز و پێوەندیدارەکاندا کاریان لە سەر کراوە\".