کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لاوانی هەرسینی بۆ پشتیوانی لە ژینگە+وێنە

20:26 - 30 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: چالاکبیەکانی کانگەیەک کە هۆکاری لەنێوچونی ژینگەیە، کۆمەڵێک لە لاوانی کورد لە شاری هەرسین کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو، لە دەوروبەری کانگەی \"دلیک\"ی شارستانی هەرسین لە ئوستانی کرماشان، کۆبوونەوەی لایەنگرانی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە وەکوو \"ناڕەزایەتیی مەدەنی\" لە قەڵەمیان داوە، لاوان خوازیاری سەرنجی زیاتری لێپرسروانی حکوومەتی بە کاریگەرییە نگەتیڤەکانی ئە وکانگەیە بوون.

\"24866.jpg\"
کانگەی دلیک یەکێک لە سەیرانگەکانی شارستانی هەرسینە، کە لێپرسراوانی حکوومەتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی یاساکانی ژینگەپارێزی، بەرد لەو کانگەیە دەردێنن
بەگوتەی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆبوونەوە نارەزایەتییە، \"کەسانی هەڵپەرست بە بیانووی کانگەیەک کە تەنانەت بەردەکانی بە کەڵکی بڕینش نایەن، لە راستای لەنێو بردنی سروشتی ناوچەکەدا چالاکی دەکات.

شوینی کانگەی دلیک یەکێک لە سەیرانگەکانی شارستانی هەرسینە، کە لێپرسراوانی حکوومەتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی یاساکانی ژینگەپارێزی، بەرد لەو کانگەیە دەردێنن.

کۆکردنەوەی واژی لایەنگران و چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستان لە قالبی تۆمارێکدا، هەوڵێکی دیکەی ئەو چالاکەنە بۆ رێگری کردن لە چالاکییە نایاساییەکانی بەرێوەبەرانی ئەو کانگە بەردینە بووە.

پێشتر چەند ناوچەیەکی هەرسین، وەکوو کینە شاوان، گەرمابە و زروین کێو، بەهۆی دەرهێنانی بەردی لە رادەبەدەر، کە بە گوتەی هاووڵاتییانی خۆجێیی تەنانەت بایەخی ئابووریشی نییە، بەرەوڕووی لەنێوچوون بوونەتەوە.

هەرسین یەکێک لە شارەکانی ئوستانی کرماشانە و لە مەودای ١٠٠ کیلۆمیتریی ناوەندی ئوستان هەڵکەوتووە، کە بەپێی سەرژمیریی سالی ٩٠، ٥٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.

وێنە: مەهدی ماهیدەشتی

\"24868.jpg\"

\"24869.jpg\"

\"24870.jpg\"

\"24871.jpg\"

\"24872.jpg\"