کۆبوونەوەی دادگاییکردنی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی لە لقی سێ لێپرسی دادگای ئینقلابی سەقز بەڕێوە چوو

11:05 - 7 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لە لقی سێی لێپرسی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پاش سێ کاتژمێر دادگایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کران.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ لقی سێی لێپرسی دادگای ئینقلابی سەقز، بانگهێشتی ئەو ناوەندە قەزاییە کرابوون.

ئەو دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە زیندانی سەقز ئازاد کرابوون.