کچە کوردێک خەڵاتی تایبەتی کاریکاتۆری لە ڕۆمانی بە دەست هێنا

14:53 - 2 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کچە کوردێکی خەڵکی کوردستانی ئێران خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی دەست هینا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ژاله‌ یوسفی نژاد\" کاریکاتۆریستی کورد خه‌ڵاتی تایبه‌تی بیست و حه‌وته‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی له‌ ساڵی ۲۰۱۷ بەدەست هێنا.

فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی یه‌کێکه‌ له‌ ناسراوترین فێستیڤاڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بواری کاریکاتۆر.

ژاله‌ یوسفی نژاد ساڵی ۱۳۶۶ هه‌تاویی له‌ شاری سنه‌ له‌ دایکبووه و ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره‌ جوانه‌کانه‌ و ماوه‌ی ۴ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی پڕۆفێشنال کاری هونه‌ری ده‌کات و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی پێشکه‌ش کراوه‌.

هەروەها \"تەیموو قادری\" فیلمسازی کورد خەڵکی شاری کامیاران توانی خەڵاتی یونسکۆ بەدەست بێنێت و ببێت بە ڕێبەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

قادری، لە فیلمێکلدا بە بابەتی \"کۆچبەری\" باسی لە خنکانی ئایلان کوردی کردووە کە بە هۆی شەڕی سووریە ڕێگای ئورووپای گرتبووە بەر و لە دەریادا خنکا.

ئەو فیلمسازە کوردە هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی ناوازەی هەیە و ١٨ خەڵاتی نێوخۆیی و دەرەوی وڵاتی بەدەست هێناوە.