کچە وەرزشوانێکی کرماشانی گەیشتە ئۆلەمپیک

16:10 - 30 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: ئێران بۆ یەکەمین جار لە ڕشتەی پینگ پۆنگ سێ پشکی لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٦دا دەبێت.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کێبڕکێ هەڵبژاردنی بەشدارانی ئۆلەمپیک لە وشکاڕوی ئاسیا بە ٣ پشک لە ئێرانەوە کۆتایی پێهات.

لەو کێبڕکێیەدا کە لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو، ندا شەهسەواری هاوڕێ لەگەڵ برایانی عالەمیان توانییان مۆڵەتی بەشداری لەو ڕووداوە جیهانییە وەربگرن.

ئەو کچە کوردە بە بردنەوە لە وەرزشوانانی وڵاتانی قەزاقستان و ئۆزبەکستان توانی ببێتە تەنیا ژنی ناو تیمی پینگ پۆنگی ئێران.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٢ چووبووە کێبڕکێ ئۆلەمپیکی لەندەنیش.

ئۆلەمپیکی ڕیۆ دۆ ژانیرۆ کە بە ئۆلەمپیکی سی و یەکەمیش ناسراوە، پانزدە تا ٣١ گەلاوێژی ئەو ساڵ لە وڵاتی برەزیل بەڕێوە دەچێت.

ندا شەهسەواری لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٥ لە شاری کرماشانە و بەهۆکاری دەستنەکوتنی کار، لەئێستادا کارناسی وەرزش لە شارەوانی ئیسفەهانە.