کچە هاووڵاتییەکی یارسانی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:32 - 7 بەفرانبار 2722

هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" لە هەواڵێکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی "سەیدە سەحەر فەتحی"، لە پەیرەوانی ئایینی یارسان و دانیشتووی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کرد.

ئەو هەواڵدەرییە مافی مرۆییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە؛ سێ ڕۆژ پێش بۆ دووهەمین جار لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان، سەیدە سەحەر فەتحی دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی: لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچە یارسانییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

سەیدە سەحەر فەتحی کچی بۆرزوو،  پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.