کچە هاووڵاتییەکی کورد، وەکوو بەربژێر بۆ پارلەمانی ئەنتاریۆی وڵاتی کانادا دەستنیشان کرا

16:26 - 18 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شار سەردەشت و دانیشتووی شاری لەندەنی وڵاتی کانادا، بەربژێری هەڵبژاردنی پارلەمانی پارێزگای ئەنتاریۆی وڵاتی کانادایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ یەکەمین جار کچە هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"لاوین حەدیسی\" خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری لەندەنی وڵاتی کانادا، بەربژێری حیزبی لیبڕاڵ، بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی پارێزگای ئەنتاریۆی وڵاتی کانادا دەستنیشان کرا.

هەڵبژاردنی پارلەمانی پارێزگای ئەنتاریۆی وڵاتی کانادا، ٧ی مانگی داهاتووی زایینی بەڕێوە دەچێت. حیزبی لیبڕاڵ، حیزبی دەسەڵاتدار لە پارێزگای ئەنتاریۆیە و هەروەها زۆربەی کورسییەکانی پارلەمانی کانادای بۆ خۆی تەرخان کردووە.

لاوین حەدیسی دەرچووی زانکۆی وێسترێن، خەڵکی شاری سەدەشت سەر بە پارێزگای ورمێیە و لە شاری لەندەنی وڵاتی کانادا لە دایک بووە.

شاری لەندەن لە پارێزگای ئەنتاریۆ لە باشووری وڵاتی کانادا هەڵکەوتووە و ڕێژەیەکی بەرچاوی هاووڵاتییانی کورد لەو شارە دەژین.