کچە هاووڵاتییەکی هونەرمەندی کوردستانی، خەڵاتێکی جیهانیی بۆ هونەری کارتۆن بردەوە

17:39 - 7 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کچە هونەرمەندێکی کوردستانی، خەڵاتی جیهانیی بۆ هونەری "کارتۆنی ئاژەڵان" لە "سیبریا" وەرگرت.

"ژاڵە یووسفی نژاد"، کچە هونەرمەندی کوردستانی و ئەندامی یانەی کارتۆن و کاریکاتۆری حەوزەی هونەری پارێزگای سنە، دیپلۆمی فەخری چوارەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی "کارتۆنی ئاژەڵانـ"ـی سیبریای بەدەست هێنا.

ئەم کچە هونەرمەندە، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٦ لە شاری سنە و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی گرافیکی سروشتییە و لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە چالاکییە هونەرییەکانی دەست پێکردووە و لە پەنای کردنەوەی دەیان پیشانگا لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵ و کێبڕکێی نیشتمانی و نێونەتەوەیی کردووە.

ناوبراو هەروەها دیزاین و ئەنیماسازیی چەندین کتێبی منداڵانی لە کارنامەی کاریی خۆیدا هەیە.