کچە قوتابییەکی کرماشانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:50 - 2 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی تەمەن ١٣ ساڵ، خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەزەڵوەر، "پەرەستوو ڕەزایی"، تەمەن ١٣ ساڵ، کچی "داریووش"، خەڵکی شاری کرماشان، خۆی کوشت.

ئەو کچە قوتابییە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوژیی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"پەرەستوو ڕەزایی" قوتابیی قۆناغی سێی سەرەتایی بووە و دانیشتووی گەڕەکی "ئابادانی و مەسکەنـ"ـی شاری کرماشان بووە.