کچە قوتابییەکی دیکەی رووداوی "شیناوێ" گیانی لەدەست دا

23:43 - 8 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: یەکێکی دیکە لە کچە قوتابییەکانی تووداوی قوتابخانەی گوندی شیناوێ بە گۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ٨ی بەفرانبار \"ساریا رەسووڵزادە\" پۆلی چواری سەرەتایی قوتابخانەی گوندی \"شیناوێ\"ی سەربە پیرانشار بە هۆی قوڵی برینەکانی و کێشه‌ له‌ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی لە شاری تەورێز گیانی لە دەست دا.

ساریای تەمەن ١٠ ساڵ هاوڕێ لەگەڵ ٣٦ کچە قوتابیی دیکەی هاپۆلی خۆی رۆژی ١٥ی سەرماوەز بەهۆی تەقینەوەی سۆبەی نەوتیی پۆلەکەیان تووشی رووداوی ئاگر بوون و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ و تەورێز کران.

ئەو کچە قوتابییە دووەمین کەس لە هاوپۆلەکانی بوو کە بە هۆی سووتانی لە ڕادەبەدەر و کاریگەریی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا و پێشتریش سەر لە ئێوارێی رێکەوتی ١٩ی سەرماوەز \"سەیران یەگانە\" قوتابیەکی دیکەی ئەو روادوە لە نەخۆشخانەی \"سینا\" ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

بە هەواڵی هەواڵدەرییە حكوومەتییەکان ئێران، ١٢ کچە قوتابیی دیکەی ئەو رووداوە کە لە نەخۆشخانەی سینای تەورێز لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی \"ئیسفەهان، مەشهەد، ئیسفەهان و تاران دەگوازرێنەوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس رایگەیاندووە، ئەو کچە قوتابییانە تەنیا بەمەبستی کەم کردنەوەی \"زەخت و ماندوو بوونی تیمی پزیشکیی تەورێز\" بۆ ئەو شارانە دەگوازرێنەوە.

لە ئێستا دا ٥ کەسی دیکە لەو کجە قوتابییانە زیاتر لە ٤٠% تووشی سووتان بوون و لە نەخۆشخانەی تەورێز لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان،