کچە قوتابییەکانی رووداوی شیناوێ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران
18:22 - 13 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ٣ کچە قوتابیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شیناوێ کە دەبوا ٥ رۆژ پێش ئێستا بۆ ئیسفەهان بگوازرایەنەوە، ئەمڕۆ رەوانەی ژووری نەشتەرگەری کران.
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار ٦ کچە قوتابیی رووداوی \"شیناوێ\"ی پیرانشار پاش ٥ رۆژ دواخران، بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بەشی تایبەتیی سووتاوی نەخۆشخانەی ئیسفەهان بەڕێ کران.
بەرپرسی نەخۆشخانەی \"ئیمام مووسای کازم\"ی ئیسفەهان رایگەیاند: ئەمڕۆ ٣ کچە قوتابی بۆ لابردنی توێخی مردووی سەر جەستەیان و برین پێچ کردن، رەوانەی ژووری نەشتەرگەری دەکرێن.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری \"فەردین عابدینی\"یەوە بڵاوی کردەوە، برینی ئەو کچە قوتابییانە مەترسیدارە و دۆخی جەستەیی و تەندروستی ئەو ٣ کچە قوتابییە بۆ کاری نەشتەرگەری گونجاو نییە و لە ئێستادا نەشتەرگەری کردنیان دەچیتە خانەی ریسکەوە.
ئەو بەرپرسە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا، ٢ کچە قوتابی کە لە ئیسفەهان لە ژیر چاوەدێری پزیشکیدان بەشێک لە چڵکی پێستی لەشیان بۆ ناو هەناو و ریخۆڵەکانیان تەشەنەی سەندووە و تەندروستیان بەرەو دۆخێکی هەستیار دەچێت.
ئەو ٣ کچە قوتابییە تەنیا بۆ برین پێچ کردنی برینەکانیان رەوانەی ژووری نەشتەرگەری دەکرێن و لە ئێستادا نەشتەرگەری جوانکاری (پلاستیکی)یان بۆ ئەنجام نادرێت.
ئەو کچە قوتابییانە کە بۆ ئیسفەهان راگوێزراون رێژەی سووتاوەکەیان لە نیوان ٢٥ هەتا ٤٥% دایە و لە ناوەندی \" BICU\"ی ئەو نەخۆشخانەیە کە بڕیار بوو ناوەڕاست مانگی رێبەندانی ئەمساڵ دەستبەکار بێت، لە ژێر چاوەدێری دان.
لەلایەکی دیکەوە ٣ کچە قوتابیی دیکەی ئەو رووداوە کە لە نەخۆشخانەی سینای تەورێز راگیرابوون بە مەبەستی نەشتەگەری رەوانەی نەخۆشخانەی \"ئیمام رەزا\"ی مەشهەد کراون.
ئەو نەخۆشانە ٣٠ هەتا ٦٠%ی جەستەیان تووشی سووتان بووە و ئەگەری ئەوە هەیە کە چلکی جەستەیان بۆ کەسانی دەورووبەر بگوازرێتەوە، بۆیە چاوپێکەوتن بەو نەخۆشانە زۆر ئەستەمە.
\"ئەسما دروی، ئەسرین مەعرووفی، موبینە پرکەم\" ئەو ٣ کچە قوتابیەن کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی مەشهەد لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.