کچە خوێندکارێکی کامیارانی لە باکووری ئێراندا کوژرا

10:51 - 8 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری کامیاران کە لە زانکۆی شاری "خەڵخاڵ" خوێندکار بوو، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، "سارا ئیبراهیمی"، کچی "سەیفوڵڵا"، خەڵکی گوندی "گومەتە" و دانیشتووی شاری کامیاران کە لە زانکۆی شاری خەڵخاڵ خوێندکار بوو، لە لایەن کوڕێک بە ناوی "محەممەد"ەوە، کوژرا.

ئەو ڕووداوە، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەزەڵوەر ڕوویداوە.

"سارا ئیبراهیمی"، خوێندکاری "داروسازی" لە زانکۆی خەڵخاڵ بووە.

ئەو کچە خوێندکارە کوردە، لەگەڵ خوشکی "محەممەد" کە هاوخوێندکار بووە و بە میوانی لە ماڵی ئەو کچەدا بووە، لە لایەن کوڕی ئەو ماڵەوە و بە هاوکاریی کەسێکی دیکە بە ناوی "حەمیدڕەزا" کە بەڵێنیی کڕینی خانووبەری پێدابوو، کوژراون.

بە وتەی جێگیری کۆمەڵایەتی و پێشگرتن لە ڕوودانی تاوانەکانی پارێزگای "گیلان": "محەممەد بە هۆکاری دەسبەسەرداگرتنی سامانی بنەماڵەکەی و ڕەشبینی، ئەو کارەی کردووە".

لەو ڕووداوەدا، "باپیر، باوک، دایک و خوشکی ئەو بنەماڵەیە و هەروەها سارا ئیبراهیمی"، بە لێدانی چەقۆ کوژراون.