کچە خوێندکارێکی بۆکانی سزای زیندانی بۆ بڕایەوە
15:03 - 7 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیریی بۆ کچێکی ٣٠ ساڵە دەرکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد، ئەفسانە بایەزیدیی بە ٢ ساڵ زیندان حوکم داوە.
سەرۆکایەتی ئەو دادگایە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بەڕێوە چووە، لە ئەستۆی قازی \"جەوادی کیا\" بووە.
قازی ئەم دادگایە، ئەفسانەی بە \"پڕۆپاگەندە دژی نیزام\" و \"سووکایەتی بە ڕێبەری\" تاوانبار کردووە.
ڕاپۆڕتی نێردراو باس لەوەش دەکات کە ئەم کچە خوێندکارە لە بوونی پاریزەر بێبەش کراوە و لە لایەن قازیی دادگاش بێڕێزی پێکراوە.
ئەفسانە بایەزیدی لە نێوەڕاستی ڕەزبەری ئەو ساڵ، لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنیەکان لە زانکۆی پەیامی نووری مەراغە دەرکرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد، ئەفسانە بایەزیدیی بە ٢ ساڵ زیندان حوکم داوە.
سەرۆکایەتی ئەو دادگایە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو بەڕێوە چووە، لە ئەستۆی قازی \"جەوادی کیا\" بووە.
ئەفسانە بایەزیدی
هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: ئەفسانە بێجگە لە سزای زیندان، بڕیاری تێپەڕکردنی ئەو حوکمە لە زیندانی ناوەندیی شاری کرماشانی بۆ دەرکراوە.قازی ئەم دادگایە، ئەفسانەی بە \"پڕۆپاگەندە دژی نیزام\" و \"سووکایەتی بە ڕێبەری\" تاوانبار کردووە.