کچە خوێندکارێک لە کرماشان پاش ئازاد کران لە زیندان خۆی کوشت

15:40 - 24 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی خەڵکی \"شاه ئاباد\"ی کرماشان، پاش ئازاد کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچە خوێندکارێک بەناوی \"حەنانە فەرهادی\" خەڵکی شاری \"شاه ئابادی غەرب\"ی سەربە ئوستانی کرماشان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەی لە بنەماڵەی ئەو کچە خوێندکارە کردبوو کە نابێ هەواڵی ئەو کارەساتە بە مێدیاکان رابگەیەنن.

کەسێكی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: ئەو کچە ماوەیەک پێش ئیستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەهۆکارێکی ناڕوون دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەنانە فەرهادی خوێندکاری \"فەوقە لیسانس\" (ماستەر)ی رشتەی زانستە سیاسییەکان بوو کە چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار بەچەکی \"تاپڕ\" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.