کچێکی مێرمنداڵی سنەیی بەهۆی ڕێگریکردن لە خوێندنی، خۆی کوشت

16:34 - 4 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەر، کچێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "سەمیرا سەعیدی"، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە خەڵکی گوندی "دەروێشانـ"ـی شاری سنەیە و بەهۆی ڕێگریکردن لە خوێندنی لەلایەن باوکیەوە، هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

لەلایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە، بە هۆکاری نادیار لەسەر پردی "فێردەوسی" خۆی هاویشتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. شوناسی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا بۆ ئاژانسی کوردپا ناڕوونە.