کچێکی مێرمنداڵ و پیاوێکی پێ لە تەمەن لە شاری مێهران بەهۆی هەژاری خۆیان کوشت

12:17 - 23 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە، کچە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ساڵ خەڵکی شاری هیلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەسکورتی و هەژاری دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە، پۆلی پێنجی سەرەتایی بووە و بەهۆی نەبوونی پارە بۆ کڕینی جلوبەرگی کوردی لە نەورۆزدا، خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، پیاوێکی پێی لە تەمەن خەڵکی شاری مێهران، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووەتەوە.