کچێکی مێرمنداڵ لە کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:57 - 26 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "ئەلینا سادقی" کچی "ئەمیر" و خەڵکی شاری کامیاران، هەوڵی خۆکوژیی دا.

ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو کچە پاش ئاگاداربوون لە خۆکوشتنی "ئەلینا"، ناوبراویان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کردووە و سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچە مێرمنداڵە، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لەدەست دا.