کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:45 - 4 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕەوتی خۆکوژییە بەردەوامەکان لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە و لەو پەیوەندیەیدا کچێکی لاو لە شاری مەهاباد هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، کچێکی لاوی تەمەن ١٩ ساڵە بە ناوی\"شیما قەرەنی\" لە شاری مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی.

ئەو کچە کوردە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

دەوترێ، شیما تەمەن ١٩ ساڵ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی داوتە خۆکوژی.

بە پێی ئامارەکان شارەکانی سەقز، تیکاب، مەریوان، ڕیژەێ خۆکوژییەکان بەنیسبەت شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرچاوتر بووه.

زۆربەی هەرە زۆری خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات به هۆی نەبوونی میدیای ئازاد و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ترس لە ئابڕووچونی بنەماڵە ڕووماڵ ناکرێت.