کچێکی لاو لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:25 - 28 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: کچێکی لاوی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کچێکی لاو، خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە لە ڕیگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵە \"ش.م\" دانیشتووی گەڕەکی شارەکی زانکۆی سەقز ڕاگەیاندراوە.

هەنوکە هۆکاری خۆکوژی ئەو کچە لاوە ڕانەگەیەندراوە.

خۆکوژی هاووڵاتییان لە شاری سەقز لە چاوە شارەکانی دیکە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا دوو قات زیادی کردەوە و خۆکوژی لەو شارە خەریکە دەبێتە دیاردە و هەتا ئێستا لایەنە پەیوەندییدراەکانی حکوومەتی کەمترین هەوڵیان داوە، بۆ پێشگرتن لە خۆکوژی هاووڵاتییان لە شاری سەقز.

شارەزایانی بواری دەروونی گرینگترین هۆکارەکانی خۆکوژی بۆ کەسانی ژێڕ ٣٠ ساڵ، تێکچوونی باری دەروونی، ناکۆکی نێو بنەماڵەکان و پرسی سۆزداری ڕادەگەیەنن.