کچێکی دەسبەسەرکراوی سەردەشتی بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە

10:34 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕێبەندان، کچێکی لاو بە ناوی "ساوین مەحموودیان ‌ڕاد" کچی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەزناوێـ"ـی سەردەشت، پاش لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە کوردە دوو مانگ پێش بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرا.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها وتی، ئەو کچە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

"ساوین مەحموودیان ‌ڕاد" هەنووکە لە زیندانی مەهاباددایە.