کچێکی تەمەن ٩ ساڵەی کورد بووە شازادەی وڵاتی چیرۆکەکان

14:11 - 21 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی تەمەن نۆ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بە نووسینی چیرۆکی \"خەونی شیلانگێک\" لە سێیەمین فستیڤاڵی وڵاتی چیرۆکەکان، ناسناوی شازادەی چیرۆکەکانی پێ بەخشرا.

ئاڵا رەزایی کچە قوتابیی پۆلی سێیەمی سەرەتایی و خەڵکی شاری بۆکان، وەک نەفەری یەکەمی فێستیڤاڵی چیرۆکی منداڵانی \"شازادە بچکۆلە\" لە ئاستی ئێراندا دەستنیشان کرا.

\"16005.jpg\"
ئاڵا رەزایی کچە قوتابیی پۆلی سێیەمی سەرەتایی و خەڵکی شاری بۆکان، وەک نەفەری یەکەمی فێستیڤاڵی چیرۆکی منداڵانی \"شازادە بچکۆلە\" لە ئاستی ئێراندا دەستنیشان کرا.
هەواڵدەریی \"کتێبی ئێران\" بڵاوی کردەوە، لەو فستیڤاڵەدا کە دوو کەس لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەفغانستانەوە بەشدارییان کردبوو، ئاڵا رەزایی توانی لەنێوان ٣١٦ چیرۆکی گەیشتوو بەو فێستیڤاڵە، پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

ئەو فێستیڤاڵە دوو منداڵی دیکە بەناوەکانی \" حەدیس کەدیوەر\" تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی یاسووج، بە نووسینی چیرۆکی \"مۆتەکەی خانووی چۆڵ\" و هەروەها \"باران خاڕەزمیان\" تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی تاران، بە نووسینی \"کتێبی توورە\" وەک نەفەراتی دووەم و سێیەم هەڵبژێردران.

فستیڤاڵی چیرۆکی \"شازادە بچکۆلە\" ماوەی سێ ساڵە لە ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی \"ئانتوان دو سێنت ئێگزۆپێری\" لە وڵاتی ئێران بەڕێوە دەچێت.