کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

20:33 - 31 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کچێکی لاوی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی لاو بە ناوی \"دونیا شاڵی\"، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی حوسێن، خەڵکی گوندی \"گەز‌گەسک پیرانانـ\"ـی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم کچە لاوە پاش دەسبەسەرکران، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کراوە.

هەتا ئێستا، بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ئەم کچە لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بەو بنەماڵەیە خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم کچە لاوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.