کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە شاری سنە، خۆی هەڵواسی

20:47 - 6 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: خۆکوژی وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بەرۆکی کۆمەڵگەی کوردستانی ئێران دەگرێت، بە چەشنێک کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران و هەروەها کوژرانی ژنان بە دەستی کەسوکاری خۆیان، بووەتە هەواڵی ڕۆژانەی میدیاکان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، کچێکی لاو بە ناوی \"شیما خوسرەوی نیا\"، تەمەن ١٩ ساڵ، کچی حەسەن، خەڵکی شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە لاوە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی \"شیما خوسرەوی نیا\"، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناڕوونە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٣١ی پووشپەڕ، دوکتور \"شوان کەریمی\"، کوڕی عێزەتوڵڵا، دانیشتووی گەڕەکی ئاغە زەمانی شاری سنە، خاوەنی دوکتورای کۆمەڵناسی، بە هۆی کێشەی بێکاری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.