کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە بۆکان کوتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:40 - 27 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کچە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە لە بۆکان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١:٣٠ی شەوی پێنجشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، کچە مێرمنداڵێکی بۆکانی بە ناوی "ئەفرووز مینایی"، تەمەن ١٥ ساڵ، کچی "ئەبووبەکر"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "پەردیسـ"ـی بۆکان ڕوویداوە.