کچێک لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:23 - 19 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سەردەشت دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەممە کچێک بەناوی \"پەروین رەسووڵزادە\" و دانێشتووی گەڕەکی \"شیوە برایمە\"ی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکار، یان چۆنیەتیی خۆکوشتنی \"پەروین\" کچی \"رەسوڵ\" رانەگەیەندراوە.

هەروەها رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەشەممە ژنێک بەناوی \"زەعفەران محەممەدی\" لە ناوچەی \"سەوڵاوا\"، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستی باوکی خۆی گیانی لێ ئەستندرا.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا ١٥ حاڵەتی خۆکوژی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران تۆمار کراوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٩ حاڵەتیان لە رێگەی خۆسووتاندنەوە بووە.

ئەو ئامارە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.