کچانی وەرزشکاری کورد بەردەوام پلەکانی سەرکەوتن دەبڕن

15:00 - 23 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لە کێبڕکێی فوتساڵی وڵاتانی ئاسیایی، تیمی ئێران لە سەر یەک بۆ دوو ساڵ توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت و کچە یاریزانێکی کوردیش بە تۆمار کردن ٩ گوڵی نازناوی خانمی گوڵی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە دوایین یاری فووتساڵی نێوان کچانی ئێرانی و کچانی ژاپۆن کە لە وڵاتی تایلەند بەڕێوەچوو، تیمی کچانی فووتساڵی کچانی ئێران لەو کێبڕکێیەدا بوونە قارەمان و کچە یاریزانێکی کورد خەڵکی شاری شائابادی پارێزگای کرماشان وەک خانمی گوڵ دەستنیشان کرا.

سارا شێربەیگی، کچە یاریزانی کورد خەڵکی شاری شائاباد لەو کێبڕکێیانەدا توانی ٩ گوڵ بکات و نازناوی خانمی گوڵ بە دەست بهێنێت.

ئێران لە دوایین یاریدا لە بەرانبەر تیمی کچانی فووتساڵی ژاپۆن بە ٥ گوڵ لەبەرامبەر ٢ گوڵ توانی سەرکەوتن وەدەست بێنێت.

سارا شێربەیگی ئەندامی تیمی فوتساڵی ئێرانە و یەکێکە لە یاریزانە باشەکانی ئەو تیمە.

هاوکات خاتوو نیان شامۆحەممەدی بە وەدەستهێنانی مێداڵی زێڕ لە کێبڕکێکانی تێکواندۆ توانی ئیزنی چوون بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کۆرە وەدەست بهێنێت.

نیان شامۆحەممەدی وەرزشکاری ناسراوی بواری تێکواندۆیە کە بە فەننی‌کارترین تێکواندۆکاری ئێران ناسراوە و تا ئێستا لە چەندین کێبڕکێی جۆراوجۆردا بەشداری کردووە و توانیویەتی چەندین مێداڵی ڕەنگاوڕەنگ وەدەست بهێنێت.