کچ و ژنێک لە روانسەر ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا
15:18 - 24 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: لە ٢ گوندی سەر بەشاری روانسەر ٢ ژن ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەر داوە و بەو هۆیەوە کەسێکیان بە توندی بریندار و کەسێکی دیکەشیان لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا کچێک بە ناوی\"لەیلا بەراری\" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی \"دێ سوور\"ی سەر بە شاری روانسەر و بە هۆی سەختیی باری ژیان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ژنێکی دیکەش بە ناوی \"رەعنا عەبدی\" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی \"بناوە چکۆ\"ی سەر بە روانسەر بە هۆی نالەباریی دۆخی ژیانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە بە توندی تووشی سووتان بووە و دواتر بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە.
هەتا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ جێگیر بوونی باری تەندروستی رەعنا عەبدی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
پێشتریش لە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ی بەفرانباردا کچێک بە ناوی \"شلێر فەرهادی\" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی \"قەلە گلێنە\"ی سەربە بەخشی کۆزەرانی شاری کرماشان بە هۆکاری نادیار و دەستی دایە خۆ کوژی و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر لەو ماوەیەدا دوو لاوی دیکهی بە ناوەکانی \"جهماڵ یهعقووبی\" و \"میکاییل ئهمیری\"، خهڵکی ئاوایی \"حوسێنی\" سهر به ناوچهی دێولان خۆیان ههڵواسیوه و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.