کوژراوانی پێکدادانەکەی شەوی ڕابردوو لە سنە، گەیشتە ١٥ کەس

16:11 - 20 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی پێکدادان لە نێو شاری سنە، لە نێوان دوو ماشین لە جۆری بارهەڵگر و ئۆتوبووسێکی موسافیرکێشی، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەو ڕووداوەدا بوونە قوربانی.

شەوی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بە هۆی پێکدادانی یەکێک لە تانکرەکانی هەڵگری نەوت و ئۆتووبووسێک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا، کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە، مسافیرانی ئۆتووبووسەکە لە ئاگری سووتان و مسافیرانی بوونە قوربانی.

چیاکۆ کەریمی، یەکێک لە دوو شوفێری ئۆتووبوسەکە کە لەو ڕووداوەدا بووە و لە مردن ڕزگای بووە، لە وتووژێکدا لەگەڵ ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی ڕایگەیاند: \"تەنیا دوو کەس لە ١٧ مسافیرەکانی ئۆتووبووسەکە ڕزگاریان بووە.

هەتا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە، بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ڕاگەیەندنەکان ئاماری کوژراوەکانی ئەو ڕووداوەیان لە نێوان ١٦ هەتا ٢٧ کەس ڕاگەیاندووە.

دۆزگەری گشتیی شاری سنە، \"پچڕانی کەرەستەی ڕاگرتنی تریلییەکەی بە هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوە\" زانیوە.

دەوترێ، بە هۆی تەقینەوەی تانکێری بارهەڵگر چەندین ماشینی دیکە لە نزیک ڕووداوەکە بەتەواوەتی سووتاون.

ئەم ڕووداوە لە بلواری دوکتور حوسێنی لە تەنیشت ئیدارەی گۆڕینی پلاکی ماشین ڕووی داوە.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا، خەڵکی شاری سنە لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی سەبارەت بە درەنگ گەیشتنی هێزەکانی فەریاکەوتن، تووشی شەڕ بوون.