کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە لایەن سپای پاسدارانەوە

19:14 - 25 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری خۆی دەکەونە بەر دەسرێژی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"بەهمەن ڕووشنی\" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی بەیات خەڵکی گوندی \"بلەسووری خوارێ\" سەر بە بەخشی \"ئەلەند\"ـی خۆی گیانی لە دەستدەدا.

هێزەکانی سپای پاسداران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی تەقەکردن لەو کۆڵبەرە کوردە یاسایی کەڵک وەرگرتن لە چەکیان لە بەرچاو نەگرتووە.

لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"بێهرووز چەتۆزادە\" خەڵکی گوندی \"توورە\"، سەر بە بەخشی \"ئەلەند\"ی شاری خۆی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزانییەکانی حکوومەتی، گیانی لە دەست دا.