کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە دەست هێزە نیزامییەکانی ئێران

13:54 - 9 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنووری ماکۆ کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەستدا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری ماکۆ، دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و لە ئاکامی تەقە کردنی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی\"حوسێن بەڵخکانلوو ئەقدەم\"گیانی لە دەست دا.

بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، چەکدارەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرە کوردەیان لە نزیک گوندی \"یارم قیە\"لە دێهستانی قەڵا دەرەسی داوەتە بەر ڕەگبار.

ئەم سەرچاوە دەڵێت: چەکدارەکانی حکوومەتی بە بێ ڕەچاو کردنی یاسای بە کار هێنانی چەک، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

هەر لەم پێوەندییەداش، شەوی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی \"ئەسعەد زەمانی \"خەڵکی گوندی \"حەوتاش\"و \"عەبدولخالق ئەمینی\"خەڵکی گوندی \"مێرگە نەقشینە\"بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانیان لە دەست دا.

ئەسعەد زەمانی بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داوە و عەبدولخالق ئەمینیش ڕوومەتی بە سەختی بریندار بووە.