کوژرانی کۆڵبەرێکی پاوەیی لە سنووری نەوسوود

12:10 - 10 بانەمەڕ 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەفەر سوبحانی" کوڕی حەیدەر، خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کەم تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری کرماشان کراوە.

سەفەر سوبحانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.