کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە مەریوان

21:17 - 15 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری مەریوان کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی کێشەیی بنەماڵەیی کوژراوە.


بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی \"رۆیا مەولوودی\" خەڵکی شاری مەریوان کوژراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: رۆیا بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ماڵی باوکی بە چەکی \"بڕنۆ\" سینگی پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.