کوژرانی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە رووی ئامارییەوە
13:48 - 13 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژبە ژنان بڵاوی کردەوە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و رێژەکەشی روو لە زیادبوونە.
بەپێی ئاماری بەڕیوەبەرایەتیی توندوتیژی دژبە ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا، ٥٠ ژن بەهۆی توندوتیژی و خۆکوشتن و هەروەها ٢٦٩ ژنی دیکەش بەهۆی خۆسووتاندنەوە گیانیان لە دەست داوە.
لە دڕێژەی ئەو ئامارەدا هاتووە کەلە ماوەی ئەو ٨ مانگەدا ١٠٩ ژنی دیکەش بەرەوڕووی ئازاری جنسی بوونەتەوە و هەروەها ٧٢١ ژنیش ئەشکەنجە دراون و بەگشتی لەو ماوەیەدا ٣٢٢ سکاڵا لە پێوەندی لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئامارەکەی خۆیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو کەلە ماوەی ٣ ساڵ و ٨ مانگی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم ٢٢٩٤ لە ئەنجامی تووندوتیژیەکاندا گیانیان لە دەست داوە.
رووناك فەرەج، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وێڕای پشت راست كردنەوەی ئامارەكانی توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان، وتی:\"ئەو ئامارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دژبە توندوتیژیی ژنانەوە بڵاو كراوەتەوە و بەو پێیەی كە ئەنجومەنەكەی ئێمەش ئەنجومەنێكی چاوەدێرە لەم بارەوە پێوەندیمان پێكەوە هەیە و بە ئامارێكی فەرمیی دەزانین و پژڕاستی دەكەینەوە\".
رووناك فەرەج وتیشی \"هەرەچەند حاڵەتەكانی توندوتیژی زۆرن و هەمووشیان لەم هەرێمەدا باون، بەڵام حاڵەتی خۆسووتاندن چونكە پاشخان و بەرەنجامی گوشاری دەروونی، توندوتیژییە شاراوەكانی وەك: \"توندوتیژیی زمانی، سووكایەتی پێكردن، گوێلێنەگرتن\"ـە، هەر بۆیە ئەمانە هەموویان كاریگەرییان لەسەر كردەوەی خۆسووتاندن هەیە و رێژەكەشی لەوانی دیكە زیاترە\".
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە سلێمانی لە درێژەدا ئاماژەی بە یاسای ژمارە 8ی رووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژیی خێزانی كرد كە لەم دوایانە لە پارلەمانی كوردستان پەسند كراوە و بە ئەرێنیی وەسف كرد و وتی: \"هەموو رێكخراو، ئەنجومەن و سەنتەرەكانی داكۆكیكاری مافەكانی ژنان و بەڕێوەبەرایەتیی دژبە توندوتیژیی ژنان لە داڕشتنی ئەو یاسایەدا رۆڵیان هەبووە و وەك كۆڵەكە و بڕبڕەی پشتی ئەو یاسای دێنە ئەژمار\".
خاتوو رووناك فەرەج، لە كۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە \"گرینگ داڕشتنی یاسا نیە، بەڵكوو گرینگ هەوڵدانی بەردەوام و جیدییە بۆ بە كردەیی و جێبەجێكردنی \"یاسای رووبەڕوو بوونەوەی خێزانی\" لە هەرێمی كوردستان\".