کوژرانی پڵنگێکی نایاب لە شارستانی ئەیوان
20:35 - 20 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە بەردەوامیی راوکردن و کوشتنی ثلنگ ە ئێران، پڵنگێکی نایاب ناوچەی زاگرۆس لە ئوستانی ئیلام، کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا، پلنگێک لە ناوچەی زاگرۆس لەلایەن هاووڵاتییەکی ئیلامییەوە لە شارستانی ئەیوان، کوژرا و شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا هێنا.
دەگوترێ، ناوبراو لە بەرزاییەکانی \"سرە زول\" و لە ناوچەی \"پلنگ کەنا\" ئەو پڵنگەی کوشتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە لە ماڵپەڕی ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئێرانەوە بڵاو بۆتەوە، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن یەگانی تایبەتیی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شارستانی ئەیوانی رۆژئاواوە رادەستی ناوەندە قەزاییەکان کراوەو بە بریاری دادوەر خراوەتە گرتووخانە.
بڵاوبوونەوەی وینەی کوژرانی ئەو پڵنگە، پەرچەکرداری هاووڵاتییانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا رەخنەیان لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار لەمەڕ پاراستنی ژینگە ئاژەڵیی ناوچەکەدا گرتووە.
هەتا ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرای تابەتیی شەو و (تلەای)، جۆرە پڵنگێکی نایاب لە ناوچەی پارێزراوی \"کەربیر کێو\"، مانێشت\"، و قەڵا رەنگ\" شناسایی کراوە.
ئوستانی ئیلام بەهۆی هەبوونی دارستانێکی بەرین و رەوەز و چیای سەخت و کوێستانی، بە گرینگترین شوێن بۆ ژینگەی ئاژەڵی ئەژمار دەکرێت.
لە ژینگەی ئاژەڵیی ئوستانی ئیلام، زیاتر لە ٣٧ جۆری ئاژەڵی گواندار، ١٨٣ جۆر باڵندە و پەلەوەر، چۆار جۆر (دو زیست) و ٣٠ جۆر ماسی بوونیان هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا، پلنگێک لە ناوچەی زاگرۆس لەلایەن هاووڵاتییەکی ئیلامییەوە لە شارستانی ئەیوان، کوژرا و شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا هێنا.
دەگوترێ، ناوبراو لە بەرزاییەکانی \"سرە زول\" و لە ناوچەی \"پلنگ کەنا\" ئەو پڵنگەی کوشتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە لە ماڵپەڕی ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئێرانەوە بڵاو بۆتەوە، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن یەگانی تایبەتیی ئیدارەی ژینگەپارێزیی شارستانی ئەیوانی رۆژئاواوە رادەستی ناوەندە قەزاییەکان کراوەو بە بریاری دادوەر خراوەتە گرتووخانە.
بڵاوبوونەوەی وینەی کوژرانی ئەو پڵنگە، پەرچەکرداری هاووڵاتییانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا رەخنەیان لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پەیوەندیدار لەمەڕ پاراستنی ژینگە ئاژەڵیی ناوچەکەدا گرتووە.
ئیلام، زیاتر لە ٣٧ جۆری ئاژەڵی گواندار مەترسی لە ناو چوونیان هەیە
پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوودا، پڵنگێکی دیکە لە ناوچەی کەبیر کێو لە شارستانی بەدرە، بەدەستی راچییەکانی ئەو ناوچەیە کوژرا.هەتا ئێستا بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرای تابەتیی شەو و (تلەای)، جۆرە پڵنگێکی نایاب لە ناوچەی پارێزراوی \"کەربیر کێو\"، مانێشت\"، و قەڵا رەنگ\" شناسایی کراوە.