کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی کامیارانی لە ناوچەی روانسەر+وێنــە

15:30 - 8 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن کەسانیکی نەناسراوەوە بە زەبری چەقۆ کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٧ی سەرماوەز تەرمی لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی کامیارانی بەناوی \"جەواد سۆهرابی دزگرانی\" کوڕی قاسم لە ژێر پردی \"مەسووراخەیی\"ی بەخشی شاهۆی سەربە شاری روانسەر دۆزرایەوە.

\"17093.jpg\"
جەواد سۆهرابی کە کارتی پێناسی لە گیرفاندا بووە، بە زەبری چەقۆ کوژراوە
هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها شوناسی بکوژەکان نەزانراوە و لەو پەیوەندییەشدا هیچ‌کەسێک دەستبەسەر نەکراوە.

بەوتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، جەواد سۆهرابی کە کارتی پێناسی لە گیرفاندا بووە، بە زەبری چەقۆ کوژراوە و بکوژ یان بکوژەکان جلوبەرگیشیان لەبەردا نەهێشتووە.