کوژران و برینداربوونی ٣ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران

11:39 - 20 بانەمەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری "بلە سووری خوارێ" سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان چوارگوشە" گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "مەنسوور چوارگوشە و مەیسەم محەممەدی"، بەتوندی بریندار بوون.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی "هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ"، لە مەودایەکی نزیک تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.