کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا

12:55 - 1 بانەمەڕ 2721

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، بە گشتی ١٢ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه.

کوژراو: ٣
بریندار: ٩

چۆنییەتی کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران: ٨ حاڵەت

تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە: ٢ حاڵەت

سەرمابردوویی: ١ حاڵەت

سنوورەکانی؛ سەڵماس، نەوسوود، شنۆ، چاڵدێران، بانە و سەردەشت ئەو سنوورانەن لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، کۆڵبەرانی تێدا کوژرا و بریندار کراون.

دەبێت بوترێ:

فەهیم مامەند قزڵکەند، خەڵکی سەڵماس، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری سەڵماس گیانی لەدەست دابوو.

حەسەن کچلانلوو، خەڵکی گوندی باڵخچیی چاڵدێران، لە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە، لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دابوو.

هەروەها، هیوا قادری خەڵکی شاری سەردەشت، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "ساردوا"ی سەردەشت گیانی لەدەست دابوو.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا؛

لە ساڵی ١٣٩٩ بە گشتی ٢٣١ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژرا و بریندار بوونه. (٥٨ کوژرا و ١٧٣ بریندار).

ئەم ئامارە بۆ ٩ ساڵی ڕابردووی هەتاوی (لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٩)، سەرجەم ١٥٠٦ کۆڵبەر بووە. (٥١٥ کوژراو، ٩٦٨ بریندار و ٣ کۆڵبەریش بێسەروشوێن).

ئامادە کردنی: ئەوین مستەفازادە