کوژران و برینداربوونی ١٣٨٢ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ساڵ ٢٠٢٠

12:22 - 11 بەفرانبار 2720

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، لە ڕاپۆرتێکی جیاکاری_ئاماریدا، ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردووی زایینی دەخاتەڕوو (لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ساڵی ٢٠٢٠).

خستنەڕووی ئەو ئامارە بەم چەشنەیە؛

لە ساڵی ٢٠١٢هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بە گشتی ١٣٨٢ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە (٤٩٦ کوژراو و ٩١٣ بریندار).

٢٨ کەس لەو کۆڵبەرانە کە کوژران و بریندار بوونه، تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.

٧٨% لەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی ٧%، سەرمابردوویی و ڕنوو٦% و تەقینەوەی مین ٥%، لە هۆکارە سەرەکییەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بوون.

خشتەی (١)

ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەپێی ساڵەکان(٢٠١٢ هەتا ٢٠٢٠)

خشتەی (٢)

شێوازی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەپێی ساڵەکان (٢٠١٢ هەتا ٢٠٢٠)