کوژران و برینداربوونی دوو ئەندامی سپای پاسداران لە شاری نەوسوود

16:05 - 10 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو ئەندامی سپای پاسداران لە شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا، کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٧ی بانەمەڕ، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و کەسانێکی نەناسراو لە ناوچەی \"

\"ی شاری نەسوود ڕووی داو و لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، ئەندامێکی خۆجێی بە ناوی \"عەلیڕەزا ڕەفیعی\" و دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران و سەربازێک بە ناوی \"کامڕان قادرپوور\" خەڵکی گوندی \"پایین دەڕە\"ی شاری مەهاباد کوژرا.

ڕاگەیەنەکانی حکوومەتی ئێران، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی کامران قادر پوور، باسیان لە چۆنیەتی وەردەکارییەکانی ڕوودانی ئەو شەڕ بڵاو نەکردووەتەوە.

سپای پاسداران \"دژبەرانی شۆڕش\"ـی بە بەرپرسی ئەو شەڕە زانیووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بەرپرسایەتی ئەو شەڕەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.

چەمکی \"ضد انقلاب\" (دژبەرانی شۆڕش) لە ئەدەبیاتی سیاسیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە کەس یان لایەنێکی سیاسی دەوترێت، کە چالاکییە سیاسییەکانی ئەوان به پێچەوانەی سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی ئێران بێت.