کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

10:31 - 4 رەزبەر 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەحمەد یووسفی" و "موختار میروەیسی" خەڵکی سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەسوود بریندار و پاش چەند کاتژمێر موختار میروەیسی، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردبوو.

 موختار وەیسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەریم ئاسمانی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی شەڕیف خەڵکی گوندی "نەجنێ سەرەوە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، گیانی لەدەست دابوو.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهادین ئەحمەدپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی غەریب خەڵکی گوندی "حاجی عەول"ی شاری سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵ گیانی لە دەست دابوو.

وێنە: موختار میروەیسی