کوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە

11:07 - 2 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعدوڵڵا یوونسی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە  بە ناوی "عەلی یوونسی" بە سەختی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئەو دوو کۆڵبەرە کە برا بوونه بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە سنووری "ماڵتە و گڵەسوورە"ی بانە داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە.

سەعدوڵڵا یوونسی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە و عەلی یوونسی کە لەو ڕووداوە لاقی پێکراوە، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی له شاری بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیی دایە.

سەعدوڵڵا یوونسی خێزاندار و عەلی یوونسی سەڵتە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "گڵەسوورە"ی شاری "بانە"ن.