کوژران و بریندار بوونی چەند هاووڵاتیی خەڵکی باشوور بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران
14:10 - 21 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسدارانی لە سنوری کرماشان و هەرێمی کوردستانی عێراق، تەقەیان لە چەند هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی باشوور کرد کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک گیانی لە دەستدا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە، چەکدارانی سپای پاسداران لە سنووری کرماشان و هەرێمدا دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری کەلار سەر بە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانجی گوللە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە بە ناوی \"بیاکۆ ئیسماعیل\" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەو ڕووداوە لە چیای \"شه‌واڵدڕه\" لە سنووری نێوان شاری کەلار و شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.
کاناڵی تەلەفزیۆنی \"ڕووداو\" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە: چوار گه‌نجی دانیشتووی كه‌لار بۆ سەیران دەچنە نزیک چیای شه‌واڵدڕه له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌یدانی سه‌ر به قەزای كه‌لار، کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كه براوەتە نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رپێڵی زەهاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بنەماڵەی ئەم قوربانییانە ڕایانگەیاندووە: \"تاکوو ئێستاش چاوه‌ڕێی ته‌رمی كوژراوه‌كه و هێنانه‌وه‌ی برینداره‌كه‌ین\".