کوژران و بریندار بوونی چوار کوڵبەری دیکە لە شاری سەردەشت

02:50 - 27 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری سەردەشت چەند کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشت، لانیکەم چوار کۆڵبەر کوژران و بریندارن بوون.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری شەردەشت شوناسی یەکێک لە کۆڵبەرانی کوژراوی \"ئەحمەد مام قادری\" خەڵکی گوندی\"دۆڵەبێ\" ڕاگەیاندووە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاویە، ئەو ڕووداوە لە ناوچەی\"هۆدەران\"ی شاری سەردەشت روویداوە.

ئەو سەرچاویە ئەوەشی هەروەها خستەڕوو، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیزن نادەن بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن.

هەروەها، گاردی وێژەی هێزەکانی ڕیژیم هێنراونەتە ئەو ناوچەیە و لە چەکی قورس وەک تیربار دژی خەڵک کەڵکیان وەرگرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی و خەڵک و کۆڵبەران درێژەی هەیە.